قوباد تاڵەبانی: ئاری موختار شەهیدی ژینگەپارێزە

پرسەنامە 02:10 PM - 2025-08-18
ئاری موختار میدیاکان

ئاری موختار

قوباد تاڵەبانی هەڵەبجە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی ئاری موختار کە لە هەڵمەتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستان و شاخەکانی ناوچەی کۆکۆیی پارێزگای هەڵەبجە گیانی لەدەستدا، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی کەسوکارەکەی دەکات، کە ئەمە دەقەکەیەتی:

زۆر بە داخەوە لە هەڵمەتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستان و شاخەکانی ناوچەی کۆکۆیی پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی و گەنجان و خەڵکی خۆبەخش و ژینگەپارێزی سنوورەکە، کاک ئاری موختاری ژینگەپارێزی خۆبەخش گیانی لەدەستدا و بووە شەهیدی رێگای پاراستنی ژینگە جوانەکەی هەڵەبجە و کوردستان.

شەهیدبوونی کاکە ئاری و هەوڵ و تێکۆشانی ژینگەپارێزان بۆ پاراستنی دارستان و شاخ و داخەکانی کوردستان هەڵگری پەیامێکی قووڵی ئینسانی و نیشتماندۆستییە و پێماندەڵێت خۆشویستن و پاراستنی ژینگە سنووری نییە.

لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری کاکە ئاری جوانەمەرگ و هەموو خەڵکی هەڵەبجە و ژینگەپارێزانی کوردستان دەکەم. وەک رێزگرتنێک لەم شەهیدە ژینگەپارێزەمان و بۆ ئەوەی ناوەکەی و پەیامی گیانبەختکردنەکەی بۆ هەمیشە لەناو گەلەکەمان بە زیندوویی و بە بەرزی بمێنێتەوە، لە نزیکترین کاتدا لەناو هەڵەبجەدا شوێنێکی گونجاوی بەناوەوە دەکەین.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە