مامۆستا مەزهەر خورسانی ستایشی رۆڵی پارێزگاری کەرکوک دەکات
کوردستان 08:30 PM - 2025-08-17
راگەیاندنی پارێزگاری کەرکوک
پێشوازی پارێزگای كەركوك لە ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئاینی
پارێزگاری كەركوك، پێشوازی لە ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئاینی كرد و رۆڵی ئەوانی لە پتەوتركردنی گیانی برایەتی و پێكەوە ژیانی ئاشتیانەو هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە بەرزنرخاند، هاوكات مامۆستا مەزهەر خوراسانی ستایشی رۆڵی پارێزگاری كەركوكی كرد لەپای پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لە كەركوك .
ئەمڕۆ 17ی 8ی 2025، رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، پێشوازی لە مامۆستا مەزهەر خوراسانی و مامۆستا فریاد سورچی و مامۆستا ئەردەڵان كرد و لە دیدارێكدا پارێزگاری كەركوك رۆڵی مامۆستایانی ئاینی لە پتەوتركردنی گیانی برایەتی و پێكەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێكهاتەكان و هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە بەرزنرخاند.
لە بەرامبەردا مامۆستا مەزهەر خوراسانی ستایشی رۆڵی پارێزگاری كەركوكی كرد لەپای پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لە پارێزگاكە و جەختی كردەوە بەراورد بە ساڵانی رابردوو كەركوك بەشێوەیەكی بەرچاو پاككراوەتەوە وئەوەش بەدڵنیاییەوە بە هەوڵی پارێزگار هاتوەتەئاراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

