پۆلیسی راپەڕین هاووڵاتیان لە مەترسی باندێكی هەڕەشەكردن ئاگادار دەكاتەوە
کوردستان 08:09 PM - 2025-08-17
ميدياكان
پۆلیسی راپەڕین
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە لە دروستبوونی باندێك كە وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی هاووڵاتیان داونلۆد دەكەن و داوای پارە و هەڕەشەی بڵاوكردنەوەیان لە هاووڵاتییەكە دەكەن، پۆلیسی راپەڕین داواش لە هاووڵاتیان دەكات، لە ئەگەری روودانی حاڵەتێكی لەم چەشنە سەردانی نوسینگەكانی قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن بكەن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا، ئاگاداری هاووڵاتیانی سنوورەكە دەكاتەوە كە ماوەیەكە باندێك پەیدابووە، ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە داونلۆد دەكەن كە لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی و پەیوەندیكردن وەك (سناپ چات، فەیسبووك، ئینستاگرام .....) بە گشتی (public) دادەندرێن، دواتر هەڕەشەیان پێ لە خاوەنی وێنە و ڤیدیۆیەكە دەكەن بۆ بەدەستهێنانی پارە، جگە لەوەش هەڵدەستن بە بڵاوكردنەوە و دەستكاریكردن و دانانی نووسینی نەشیاو لەسەر وێنە و ڤیدیۆكان، دوور لە هەموو بەهایەكی ئەخلاقی و ئینسانی و ئاینی.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین داوا لە هاووڵاتیان دەكات كە خۆیان لە بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ تایبەتەكان بە شێوەی گشتی (public) لە هەموو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بپارێزن.
ئاماژە بەوەشدەكات، لە ئەگەری روودانی هەر حاڵەتێكی لەم چەشنە دەتوانن سەردانی نوسینگەكانی قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن بكەن، هاوكات هاووڵاتیانی سنوورەكە دڵنیا دەكەنەوە كە هێزەكانی پۆلیس بەردەوامن لە بەدواداچوون و دەستگیركردنی ئەو كەسانەی ئەم كارانە دەكەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

