پەرلەمانتارێکی یەکێتی داوای کردنەوەی لقی بانکی تی بی ئای لەهەڵەبجە دەکات

کوردستان 09:46 PM - 2025-08-15
پارێزگای هەڵەبجە PUKMEDIA

پارێزگای هەڵەبجە

هەڵەبجە

کردنەوەی بانکەکان لە هەڵەبجە بووەتە داواکاری دانیشتوانی پارێزگایە و پەرلەمانتارێکی یەکێتیش داوا دەکات لقی بانکی (تی بی ئای)  لە پارێزگاکە بکرێتەوە.

چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاند: لەدرێژەی هەوڵەکانمان بۆ خزمەتی پارێزگای هەڵەبجە ، نوسراومان بۆ بۆ بانکی ناوەندی کردوە ، بە مەبەستی کردنەوەی لقی بانکی (تی بی ئای)  لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت لەپارێزگای هەڵەبجە ، هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عیراق .

راشیگەیاند: ئامانج لە نوسراوەکەمان بۆ ئەوەیە کە هاووڵاتیانی هەڵەبجەش سودمەند بن لەئاسانکاری بانکی و سود بینین لە خزمەتگوزارییە بانکییەکان، کە چەندین خزمەتگوزاری دارایی لە خۆ دەگرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە