سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیران: رێكارەكان بۆ سەرخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن بگیرێنەبەر
عیراق 05:05 PM - 2025-08-12
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار
د.لەتیف جەمال رەشید، سەرۆككۆماری عیراق و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران
ئەمڕۆ سێ شەممە، 12ی ئابی 2025، د.لەتیف جەمال رەشید، سەرۆككۆماری عیراق چاوی بە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كەوت.
لە دیدارەكەدا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی رەوشی گشتی وڵات كرا و جەخت لەسەر یەكخستنی هەڵوێستی هێزە نیشتمانییەكان كرایەوە بۆ پاڵپشتیكردنی بەرنامەی كاری حكومەت و پلانەكانی كە ئامانجیان بەدیهێنانی گەشە و خۆشگوزەرانییە.
هەروەها، باس لە پرس و دۆسییەكانی ناوچەكە و رۆڵی عیراق و هەوڵەكانی بۆ چەسپاندنی بنەماكانی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكە كرا.
لە بەشێكی تری دیدارەكەدا، ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێ كرا و پێویستی دابینكردنی هەموو رێكارێك بۆ سەرخستنی پڕۆسەكە خرایەڕوو، بەتایبەتی لە رێگەی بەشداریی بەرفراوانی دەنگدەران و هەڵبژاردنی نوێنەرانیان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بە شێوەیەك كە خواستی هاووڵاتیان بەدی بهێنێت و داواكارییەكانیان بۆ گەیشتن بە گەشەپێدانی گشتگیر جێبەجێ بكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

