وەزارەتی داد: نزیكەی هەشت هەزار زیندانی بە لێبوردنی گشتی ئازاد كراون

عیراق 04:39 PM - 2025-08-12
وەزارەتی دادی عیراق راگەیاندنی وەزارەتی داد

وەزارەتی دادی عیراق

عيراق

وەزارەتی داد رایدەگەیەنێت: "ژمارەی ئەو بەندكراوانەی بەپێی یاسای لێبوردنی گشتی، لە رۆژی جێبەجێكردنییەوە تا ئەمڕۆ لە سەرجەم گرتووخانەكانی عیراق ئازادكراون گەیشتووەتە 7 هەزار و 995 زیندانی".

لە راگەیەنراوێكدا كە كۆپییەكی دەست PUKMEDIA كەوتووە، وەزارەتی دادی عیراق رایگەیاندووە: "پڕۆسەی ئازادكردنی زیندانییەكان بەپێی رێوشوێنی یاسایی و پاش تەواوكردنی وردبينیيە ئەمنییەكان ئەنجامدراوە و سوودمەندانی لێبوردنی گشتی سەرجەم پارێزگاكان و هەردوو زیندانیانی ژن و پیاوی بەپێی مەرجە یاساییەكان گرتووەتەوە".

وەزارەتەكە جەختی لەوەش كردووەتەوە: "جێبەجێكردنی یاسای لێبوردنی گشتی بەشێكە لە پابەندبوونیان بە بەهێزكردنی بنەماكانی دادپەروەری و بەدەستهێنانی دەرفەت بۆ تێكەڵبوونەوەی زیندانیان لەگەڵ كۆمەڵگە، هاوكات بەردەوامبوون لە چاودێریكردنی جێبەجێكردنی یاساكە بە شەفافییەت و دروستی".

ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی 21ی كانوونی دووەمی 2025، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگی بە هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە 27 ی ساڵی 2016 دا و لە رۆژی 13ی شوباتی 2025 لەلایەن سەرۆككۆماری عیراقەوە پەسند كرا و یاساكە لە 17ی شوباتی 2025 ەوە دوای بڵاوبوونەوەی لە رۆژنامەی وەقایعی عیراقی كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.

PUKMEDIA



ئەمانەش ببینە