جەلال شێخ ناجی بۆ وەهاب هەڵەبجەیی: لەسەرخستنی ئەرکەکانتان پشتیوانتانم
کوردستان 08:31 PM - 2025-08-11
راگەیاندنی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری
جەلال شێخ ناجی و وەهاب هەڵەبجەیی
ئەمڕۆ دووشەممە 11ی 8ی 2025 جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری، لە قەڵاچوالان پێشوازی لە وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر کرد .
لە دیدارێکدا تەئکید لە بەردەوامی هەماهەنگی و هاریکارییە ئەمنی و هەواڵگرییەکان لەنێوان سەرجەم دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم و عیراق کرایەوە لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش و ئارامی لە وڵاتدا.
سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری رۆڵی بەڕێوەبەری گشتی و هێزەکانی دژەتیرۆری بەرزنرخاند لە پاراستنی ئارامی هەرێم و رووبەڕوبوونەوەی تیرۆرو وەک هەمیشە پشتیوانی و پشتگیری بۆ سەرخستنی ئەرک و بەرپرسیارێتییە نیشتمانییەکانیانی دووپاتکردەوە.
لەبەرامبەردا وەهاب هەڵەبجەیی رۆڵی سەرۆک و ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری بەرزنرخاند لە هاوکاری و هاریکارییەکانیان بۆ سەرخستنی ئەرکە ئەمنی و کردە سەربازییەکانیان لە پێناو پاراستنی هەرێمی کوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

