عیراق ژمارەی دارخورماکانی دەگەیەنێتە 33 ملیۆن
عیراق 11:27 AM - 2025-08-10
ميدياكان
دارخورما
تا سەرەتای هەشتاکانی سەدەی رابردوو، عیراق گەورەترین بەرهەمهێنەری دارخورما بوو لە جیهاندا، کە 33 ملیۆن دارخورمای هەبوو، ئەم ژمارەیە لە ساڵی 2003 دابەزی بۆ تەنها 13 ملیۆن، بەڵام دواتر تا ساڵی 2022 ژمارەیان گەیشتە نزیکەی 20 ملیۆن دارخورما.
د.مەهدی سەحەر جبوری یاریدەدەری کارگێڕیی وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند: "وەزارەتەکەی گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی تایبەتمەندی بەریتانی کردووە بۆ دابینکردنی نەمامی دارخورما و فرۆشتنی بە جووتیاران بە نرخێکی پاڵپشتیکراو".
وتیشی: "ئامانج لەو کارە پەرەپێدانی دارخورماکانی وڵات و گەڕاندنەوەی پێگەی عیراقە وەک گەورەترین بەرهەمهێنەری خورما لە جیهاندا".
ئاماژەی بەوەشکرد: "لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا وەزارەتەکەی رێگەی بە کەرتی تایبەت داوە نەمامی شانە پەرەپێدراو هاوردە بکات، هەروەها لەو ماوەیەدا دوو ملیۆن نەمام هاوردە کراوە و ئێستا دامەزراندنی تاقیگەی بڵاوبوونەوەی شانە لە چەندین پارێزگادا دامەزراوە".
ئاشکراشیکرد: "عیراق لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا نزیکەی 600 هەزار تۆن خورمای هەناردەی ئەوروپا و مەغریب و کەنداو و هیندستان کردووە، لە رێگەی کارگەکانی لەپاکەتنان و بەبازاڕکردنی خورما ناوخۆییەکانەوە. لەبەرامبەردا لە ساڵی 2003وە هاوردەکردنی خورما بۆ عیراق قەدەغە کراوە".
راشیگەیاند: "ئێستا عیراق لە پلەی چوارەمدایە لە ژمارەی دارخورما لە جیهاندا، کە ژمارەیان 22 ملیۆنە و ئامانجیشی ئەوەیە لە ساڵانی داهاتوودا بگاتەوە 33 ملیۆن".
PUKMEDIA كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

