وتەبێژی پۆلیس: دوو تۆمەتبار لەسەر رووداوەکەی هەڵەبجە دەستگیرکراون
کوردستان 10:27 AM - 2025-08-05
PUKMEDIA
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە
شەوی رابردوو لە رووداوێکی تەقەکردندالە پارێزگای هەڵەبجە، دوو
کەس کوژران کە تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 22 ساڵاندایە و کەسێکیش بریندار بوو.
ئاکام قوتبەدین وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە لەلێدوانێکدا بۆ کەناڵەکانی
راگەیاندن، ئاماژەی بەوەکرد: "دوو گومانلێکراو لەسەر رووداوەکە بەپێی ماددەی 406ی
سزادانی عیراقی دەستگیرکراون، کە تەنها گومانلێکراون و لەبەڕێوبەرایەتی پۆلیسی
هەڵەبجە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە"
وتیشی:" چەند مانگێک لەمەوبەر دەمەقاڵێ لە نێوان کوژراوەکان و
تۆمەتباراندا هەبووە و چارەسەرکراوە، بەڵام دووبارە کێشەکانیان سەریهەڵداوەتەوە".
راشیگەیاند:"تۆمەتبارەکە
بە ماتۆڕسکیل هاتووە و کڵاوی لەسەردا بووە، بەچەکی جۆری دەمانچە تەقەیلێکردوون".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

