حكومه‌ت داواكارییه‌كی گرنگی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ره‌تده‌كاته‌وه
کوردستان 11:18 AM - 2025-07-30
راگەیاندنی تەندروستی هەڵەبجە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داواكاری ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه بۆ
كڕینی ئامێری شكاندنی به‌ردی گورچیله ره‌تده‌كاته‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی
هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ڵێت:" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئامێره‌كه‌مان بۆ نه‌كڕدرا، داوا له‌خه‌ڵكی
هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌م ئاو زۆر بخۆنه‌وه هه‌تا بهردووربن له دروستبوونی به‌ردی
گورچیله، چونكه كه دروستبوو، هیچ ئامێرێكمان نییه بۆ شكاندنی به‌رده‌كه".
له‌و باره‌یه‌شه‌وه د.ئازاد مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی
هه‌ڵه‌بجه بۆ PUKMEDIA رایگه‌یاند:"سوپاس
بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكاریمان
سه‌باره‌ت به كڕینی ئامێری شكاندنی به‌ردی گورچیله بۆ ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجە، به‌ڵام
هیوادارم حكومه‌ت به یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو شاره‌كان بكات".
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ده‌شڵێت:"
داوا له‌هاوشاریانم ده‌كه‌م رۆژانه زۆر ئاو بخۆنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دووربن له به‌ردی
گورچیله، چونكه به‌ردیان بۆ دروستببێت ئامێری شكاندنی به‌رده‌كه‌مان نییه و ده‌بێت
بچنه سلێمانی".
نوسراوه ره‌تكراوه‌كه‌ی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن
د.ئومید سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه له رۆژی 9ی7ی2025 ئیمزای
ره‌تكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه‌و هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌كه بۆ نه‌كڕینی ئامێر‌و پێداویستی
له‌ئێستادا گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

