دەستپێشخەری بۆ کردنەوەی چەند لقێکی بانکی ناوەندی لەهەڵەبجە دەکرێت

کوردستان 09:03 PM - 2025-07-28
نوخشە ناسیح و وەفدێکی بانکی ناوەندی عیراق تایبەت

نوخشە ناسیح و وەفدێکی بانکی ناوەندی عیراق

هەڵەبجە

ئەمڕۆ 28ی7ی2025، نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە لە دیوانی پارێزگا، لەگەڵ نبیل نجار نوێنەری بانكی ناوەندی عیراق و وەفدێکی یاوەری كۆبووەوە و گفتووگۆیان لەسەر رێگاکانی دەستپێکردنی دەستپێشخەریی گشتگیری دارایی لەلایەن بانکی ناوەندی عیراق و كردنەوەی چەند لقێكی بانكەكە لە پارێزگاكە کرد.

هاوکات هەر لە میانەی کۆبوونەوەکەدا رێککەوتن کرا بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانس و پێشانگای بانکی فراوانکراو بۆ بەرەوپێشبردنی کلتوری پارەدانی ئەلیکترۆنی و فراوانکردنی خزمەتگوزارییە داراییەکان و جەختیان لە گرنگی دەستپێشخەرییەکە کردەوە، لە پاڵپشتیکردنی ئابووری ناوخۆیی و ئاسانکاری بۆ دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکانی بانکی دیجیتاڵی بۆ هاووڵاتیان، دووپاتیشیانكردەوە ئەم هەنگاوە دەبێتە بنەمایەکی گرنگ و بەهێز بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و پەرەپێدانی پڕۆسەی وەبەرهێنان لە پارێزگای هەڵەبجەو دەروازەیەكی نوێی و گرنگ بە ڕووی سەرمایەدارو بازرگاناندا دەكاتەوە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لە پارێزگاكە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە