ئەنجومەنی وەزیران: پابەندییەكانمان بەرامبەر عیراق جێبەجێكردوە
کوردستان 04:31 PM - 2025-07-23
راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەكۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا پابەندبوونی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بە لێكتێگەیشتنەكەی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ دووپاتكردەوەو داواشی لەحكومەتی عیراق كرد، پابەند بێت بە لێكتێگەیشتنەكەوەو دەستبەجێی مووچە و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان بنێرێت، هاوكات داواشی لە دەزگاكانی راگەیاندنی كوردستان كرد، كە بە شێوەیەكی راستگۆییانە و بەرپرسانە، كار بكەن و نەبنە سەكۆیەك بۆ بڵاوكردنەوەی زانیاری ناڕاست لەسەر لێكتێگەیشتنەكەی نێوان هەردوو حكومەت و ناردنی مووچە بۆ هەرێم.
ئەمڕۆ 23ی7ی2025 كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدراو تێیدا تەئكیدكرایەوە كە هەرێمی كوردستان هەموو پابەندییەكی خۆی بەمبەر عیراق بە تەواوی جێبەجێ كردووە، ئەمە سەرەڕای ناردنی لیستی مووچەی پەسندكراوی هەردوو مانگی ئایار و حوزەیران و وردبینیكردنی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی دارایی و ناردنی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە و بەردەوامبوونی تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدڕاڵ و هەرێم لە وردبینی وەرزیی داهات و خەرجییەكان، لەم ڕووەشەوە، هەرێمی كوردستان هەموو داهات و خەرجییەكانی، شەفافانە خستووەتە بەردەمیان".
بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە كە كۆپیەكی دەست PUKMEDIA كەوتووە، سەبارەت بە نەوت ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: "وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردووداو لە ڕێگەی لیژنەیەكی هاوبەشەوە، هەموو ئاسانكارییەكی پێشكەشی لیژنەی وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ و كۆمپانیای سۆمۆ كردووە لە بەردەستخستنی زانیاریی و داتاكان و سەردانی ڕاستەوخۆیان بۆ سەرجەم كێڵگە نەوتییەكان لە هەرێم، لیژنەی تەكنیكی هەردوو وەزارەت، لەسەر پڕۆتۆكۆڵی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆ گەیشتوونەتە لەیەكگەیشتنی هاوبەش بۆ ئەو بڕە نەوتەی كە ئێستا لەهەرێمی كوردستان بەرهەم دێت ، چونكە بەهۆی هێرشە درۆنییە تیرۆرستی و ناڕەواكانی ئەم دواییە بۆ سەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم، بەرهەمهێنانی نەوت، بە شێوەیەكی بەرچاو لە كێڵگەكان كەمی كردووە".
ئەوەشخراوەتەڕوو: "گرنگە بەرامبەردا، حكومەتی فیدراڵ پابەندیی خۆیی بە گوێرەی ڕێككەوتنەكە جێبەجێ بكات بە ناردنی دەستبەجێی مووچە و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان، كە تا ئێستا نەیانناردووە و مووچەخۆرانی هەرێم، سێ مانگە بێ بەشكراون لەشایستەی دارایی خۆیان، كە مافێكی دەستووریی و یاسایی خۆیانە و نابێت لەژێر هیچ بیانوویەك، ئەم مافە پێشێلبكرێت بە تایبەتیش ئەوەی لەسەر هەرێمی كوردستانە بە زیادەوە، جێبەجێ كراوە".
لە راگەیەنراوەكەی ئەنجومەنی وەیزراندا هاتووە: "داوا لەدەزگاكانی راگەیاندنی كوردستان دەكەین، كە بە شێوەیەكی راستگۆییانە و بەرپرسانە، كار بكەن و نەبنە سەكۆیەك بۆ بڵاوكردنەوەی زانیاری ناڕاست و دوور لە تێكدان و خراپەكاری و چەواشەكاری ئەركی خۆیان بەجێ بگەیەنن و نەبنە بڵندگۆی ئەو كەسانەی كار بۆ پشێوی و ئاشووب نانەوە دەكەن و هەمیشە پاساو و بیانوو بۆ ئەو زوڵم و ستمە دەهێننەوە كە لەمووچەخۆران و خەڵكی كوردستان بە گشتی دەكرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

