ڕفعەت عەبدوڵڵا: هێرۆخان لەبزووتنەوەی ژناندا رۆڵی گەورەی هەبووە
ی ن ک 02:16 PM - 2025-07-23
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی (ی.ن.ك)
ڕفعەت عەبدوڵڵا لەپێشوازی رێكخراوی یەكێتیی ژنانی كوردستاندا
جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشوازی لە سكرتێر و دەستەی بەڕێوەبردنی رێكخراوی یەكێتیی ژنانی كوردستان كرد و پشتگیری و پشتیوانی و یەكێتی، بۆ دووپاتكردنەوە.
هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵڵا، ستایشی تێكۆشانی رێكخراوی (ی.ژ.ك) كرد لەپێشخستنی پرسی ژناندا كەزۆر سەردەمیانە لە وشیاركردنەوەی ژنانی كوردستان بەرامبەر بەمافەكانیان خەباتیان كردوە و رایگەیاند: "رێكخراوەكەتان داكۆكیكارێكی سەرسەخت و پێشەنگ بووە لە بەرەوپێشبردنی تواناكانی ژنانداو لەو پێناوەشدا جێگە دەستان دیارە، هیوای خواست چالاكی و خەباتی مەدەنییان لەئاستی ئەم قۆناغە نوێیەی گۆڕانكارییەكاندا بێت.
هەڤاڵ جێگری سەرۆك، ئاماژەی بەڕۆڵی مێژوویی سەرۆك مام جەلال كرد وەك پارێزەرو پشتیوانێكی بەهێزی مافی ژنان و لەوبارەیەوە وتی: "ئێمەش لەسەر ئەو ڕێبازو كلتورە بەردەوام پشتیوان و هاوكارتانین".
هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵڵا، باسی لەوەكرد (ی.ژ.ك) قوتابخانەیەكی گەورە و كانگای پێگەیاندنی سەدان ژنی مەزن و بەتوانا بووە، وتیشی: "بۆ نمونە هێرۆخان، جگە لەتێكۆشانی سیاسی و پێشمەرگانەی، هاوكات لەبزووتنەوەی ژنان و لەم رێكخراوەدا ڕۆڵێكی گەورەو ئیلهام بەخشی هەبووەو نەخشی لەمێژوودا دیارە".
هەڤاڵ جێگری سەرۆك، بەپێویستی زانی (ی.ژ.ك) لەگەڵ رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی هەوڵەكانیان فراوانتر بكەن و هەماهەنگی زیاتر بكەن بۆ كاری گەورەتر لەپرسی ژناندا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

