دژەتیرۆر و وەزارەتی بەرگری عیراق دوو تیرۆرست لە سلێمانی دەستگیردەکەن
کوردستان 11:24 PM - 2025-07-21
PUKMEDIA
لۆگۆی دژەتیرۆر و وەزارەتی بەرگری عیراق
بەڕیوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر و وەزارەتی بەرگری عیراق لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا دوو تیرۆرست لە سلێمانی دەستگیردەکەن
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نیردراوە، بەڕیوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر رایگەیاندووە:"ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و شانەی ئەرکە هەواڵگرییەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایشی وەزارەتی بەرگری عیراق، توانرا دوو تیرۆرستیی مەترسیدار لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەستگیربکرێن".
"هەردوو تیرۆرستی دەستگیرکراو بە ماددەی 4ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر داواکرابوون و رێکارە یاساییەکانیان بەرامبەر جێبەجێدەکرێت"، لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

