هێرشێكی دیكەی درۆنی كرایە سەر كێڵگەی نەوتی تاوكێ
کوردستان 12:07 PM - 2025-07-17
PUKMEDIA ئەرشیفی
دیمەنی هێرشی درۆنی
هێرشێكی درۆنی دیكە كرابە سەر كێڵگەی نەوتی DNO لە تاوكێ لە زاخۆ، هاوكات لە شارەدێی شەمامك-یش درۆنێكی بۆمبڕێژكراو كەوتەخوارەوە.
سەعات 10:50 دەقیقەی ئەمڕۆ 17ی 7ی 2025، درۆنێكی بۆمبڕێژكراو لە نزیك گوندی سوورێژەی سەر بە شارەدێی شەمامك كەوتە خوارەوە و هیچ زیانێكی نەبوو.
لەلایەكی دیكەوە سەعات 10:55 دەقیقەی ئەمڕۆ، جارێكی دیكە بە درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشكرایە سەر كێڵگەی نەوتی DNO لە تاوكێ لە زاخۆ و هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددیی نەبووە.
هاوكات وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم، لەبارەی هێرشە درۆنییەكانەوە رایگەیاند: "ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابووری هەرێمی كوردستان بە تووندی ئیدانە و شەرمەزار دەكەین و چەند جارێكیش داوامان لە حكومەتی فیدراڵی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردووە بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی نزیك بەم ناوچانە و گیانی كارمەندانی مەدەنی و ئەمنییەتی وزە بپارێزن و رێگری لە هێرشەكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان و كەرتی وزە بكەن".
ئەمەش لەكاتێكدایە، بەپێی بەدواداچوونەكانی PUKMEDIA، جگە لەم دوو هێرشەی ئەمڕۆ، لەسەرەتای ئەم مانگەوە 19 هێرشی درۆنی كراونەتە سەر شارە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان، كە بەشێك لەو هێرشانە بۆ سەر كێڵگە نەوتییەكان و بەشێكیشیان بۆ سەر هێزە ئەمنییەكان و فڕۆكەخانەكان بوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

