پارێزگاری كەركوك لە كێشەی لابردنی خیمەی مامۆستایان دەكۆڵێتەوە
کوردستان 03:51 PM - 2025-07-16
PUKMEDIA
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک
رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، ئەنجومەنێكی لێكۆڵینەوە لەبارەی ئەو هێزانەی خێوەتی مامۆستایانیان لە شارەكە هەڵوەشاندەوە پێكدەهێنێت و دەڵێت: "دەرگای نوسینگەكەمان كراوەیە بۆ پێدانی مۆڵەتی خۆپیشاندان و گردبوونەوە".
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا پارێزگاری كەركوك دەڵێت: "پشتیوانی تەواوی داواكارییەكانی مامۆستا و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە كەركوك دەكەین، هەرچەندە چارەسەركردنی مووچە لە روی ئیدارییەوە لەلای ئێمە نییە".
"پێشتر هەوڵمانداوە كێشەكەیان چارەسەربكەین و چەندین نوسراومان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كردووە بۆ گواستنەوەی راژەیان بۆ سەر حكومەتی فیدڕاڵی" لە راگەیەندراوەكەی پارێزگاردا هاتووە.
بەگوێرەی فەرمانێكی كارگێڕی كە ئەمڕۆ 16ی 7ی 2025، بە ئیمزای رێبوار تەها دەرچووە و كۆپییەكی لەبەردەست PUKMEDIA دایە، لیژنەیەكی پێنج كەسی لەلایەنە پەیوەندیدارەكان پێكهێناوە كە فەرماندەی پۆلیسی كەركوك سەرۆكی لیژنەكەیە بۆ لێكۆڵینەوە لەلابردنی خێمەكە.
ڕێبوار تەها لەبارەی لابردنی خێمەی مامۆستا و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە كەركوك دەڵێت: "فەرمانمان كرد بە پێكهێنانی ئەنجومەنی لێكۆڵینەوە دەرهەق بەو هێزانەی خێوەتی مامۆستایانیان هەڵوەشاندەوە".
لە راگەیەندراوەكەدا تەئكید كراوەتەوە كە گردبوونەوە مافی خۆیانە بۆ بەدەستهێنانی شایستە داراییەكانیان، بەڵام بەپێی رێكارەكان و دەرگای نوسینگەكەیان كراوەیە بۆ پێدانی مۆڵەتی خۆپیشاندان و گردبوونەوە، پاراستنیشیان لە ئەستۆی هێزەئەمنییەكان دەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

