نزیكەی دوو ملیۆن كەس لە بەشەخۆراكی مانگانەی عیراق لادەبرێن
کوردستان 11:01 AM - 2025-07-13
ميدياكان
بەشەخۆراكی مانگانە
وەزارەتی بازرگانی عیراق دەست بە پڕۆسەی بە ئەلیكترۆنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان دەكات و لە مانگی ئابی داهاتووەوە لە 10 پارێزگای عیراق كاری پێدەكرێت و بەڕێوەبەری گشتی پلاندانانی وەزارەتەش دەڵێت: "یەك ملیۆن و 850 هەزار كەس لە عیراق ناویان لە كارتی بەشەخۆراكی مانگانە لابراوە بەهۆی دووبارەبوونەوە، مردن، یان گەشتكردنەوە" .
تالیب حەسەن نیعمە بەڕێوەبەری گشتی بەشی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانی عیراق دەڵێت: "بەهۆی پڕۆسەی بەئەلیكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراكەوە ناوی ساختە و دووبارە، مردوو یان گەشتیار لە 10 پارێزگای عیراق لابراون كە 1 ملیۆن و 850 هەزار كەسن".
"تائێستا 34.5 ملیۆن كەس داتاكانیان نوێكردووەتەوە، لە كۆی 42 ملیۆن كەس كە لە سیستمی بەشەخۆراكی مانگانەدا تۆماركراون و كارت بۆ ئەو هاووڵاتیانەی ماون، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ دەردەكرێت" تالیب حەسەن وایوت.
لەمانگی ئابی ئەمساڵەوە هاووڵاتیانی تۆماركراو لە پارێزگاكانی بەغدا، میسان، دیوانیە، واست، سەڵاحەدین، ئەنبار، دیالە، موسەننا، بابل، و كەركوك بەسیستمی فۆڕمی ئەلیكترۆنی بەشە خۆراك وەردەگرن.
بەڕێوەبەری گشتی بەشی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانی عیراق دەڵێت: "ئەو پارێزگایانەی ماون لە چوارچیوەی فراوانكردنی پڕۆسەكەدان، بەپێی ئامانجی وەزارەتی بازرگانی بڕیارە لە چارەكی كۆتایی ئەمساڵدا بەئەلیكترۆنیكردنەكە تەواوبكرێت و تائێستا رێژەكە گەیشتووەتە 85%.".
PUKMEDIA / رۆژنامەی سەباحی عیراقی
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

