فڕێدانی شتومەك لە ئۆتۆمبێلەوە 250 هەزار دينار سزاكەیەتی
کوردستان 03:05 PM - 2025-07-08
PUKMEDIA
كەركوك
ئەنجومەنی رێكخستنی ناو شاری كەركوك سێ بڕیاری نوێی بۆ سزادانی سەرپێچیكاران دەكرد و بەپێی بڕیارەكە هەر كەسێك لە جامی ئۆتۆمبێلەكەیەوە پاشماوە و شتومەك فڕێبداتە سەرشەقامەكان 250 هەزار دینار سزا دەرێت و شتنی ئۆتۆمبێلیش لەبەر دەرگا 50 هەزار دینار سزای بۆ دیاركراوە.
ئەمڕۆ 8ی 7ی 2025، ئەنجومەنی رێكخستنی ناو شاری كەركوك، سێ بڕیاری بۆ سزادانی ئەو سەرپێچیكارانە دەركرد كەپاشماوەی بیناسازی لە شوێنە گشتییەكان فڕێدەدەن لەگەڵ ئەو كەسانەی شتومەك لەجامی ئۆتۆمبێلەوە فڕێدەدەنە سەر شەقامەكان و ئەوانەشی كە ئۆتۆمبێل لەبەردەرگا دەشۆن.
بەگوێرەی نوسراوێكی ئەنجومەنی رێكخستنی ناو شاری كەركوك كە وێنەیەكی لە بەردەست PUKMEDIA دایە بە ژمارە 17ی 7/7/2025 ، ئەو كەسانەی پاشماوە و خاشاكی بینا و باڵەخانەكان لە شوێنە گشتییەكان رۆدەكەن و و نایبەنە شوێنی دیاریكراو بە بڕی یەك ملیۆن دینار سزا دەرێن .
هەر بە گوێرەی نووسراوە رەسمییەكە، كە تایبەتە بەو سەرپێچیانە و بڕی سزاكەشی تێدایە، هەركەسێك لە جامی ئۆتۆمبێلەكەیەوە پاشماوە فڕێبداتە سەر شەقامەكان بەبڕی 250 هەزار دینار سزا دەدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش هاووڵاتیان دەكرێن بە چاودێر و دەتوانن وێنە و ڤیدیۆی سەرپێچییەكان بۆ موختاری ناوچەكە یان واتسئەپی ژمارە 07702808284 بنێرن، هاوكات ئەو كەسانەشی كە لەبەردەرگا یان رێگا و شوێنە گشتییەكان ئۆتۆمبێل دەشۆن، بەبڕی 50 هەزار دینار سزا دەدرێن.
لەوبارەیەوە، د.ئەحمەد كەركوكی، سەرۆكی لیژنەی خزمەتگوزاریيەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، بە وێبسایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەم بڕیارانە لە ئەنجامی هەوڵ و بەدواداچوونی بەردەواممان بۆ پاراستنی ژینگەی كەركوك دەركراون و داوا لە هاووڵاتیان دەكەین پابەندی بڕیارەكانبن، چونكە بۆ بەرژەوەندی گشتیی و ژینگەی شارەكەیە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

