وهزارهتی ناوخۆ: هیچ بنكهیهكی ئیسرائیل لهههرێم بوونی نییه
کوردستان 09:55 AM - 2025-07-05
راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ
لۆگۆى وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەنگۆی بوونی بنكەی ئیسرائیل لەهەرێمی كوردستان رەتدەكاتەوە و لە روونكردنەوەیەكیشدا بۆردومانی بنكەیەكی ئیسرائیلی لە هەولێر بەناڕاست دەخاتەڕوو.
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا ئاماژە بۆ ئەوەدەكات: "لەچەند میدیایەك وابڵاوكراوەتەوە كە گوایە شەوی رابردوو لە هەولێر بە درۆن هێرش كراوەتە سەر بنكەیەكی سەر بە ئیسرائیل، هەموو ئەو هەواڵانە چەواشەكارین و دوورن لە راستییەوە، چونكە نە بنكەی ئیسرائیلی لەكوردستان هەن و نە ئۆپەراسیۆنی لەوشێوەیەش ئەنجامدراوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو: "شەوی رابردوو درۆنێك لە ناوچەیەكی چۆڵەوانی لە نزیك هەولێر كەوتووەتە خوارەوە، ئەم هێرشانەش لە لایەن هەندێك گروپی سەر بەحەشدی شەعبی بە مەبەستی ئاژاوەنانەوە ئەنجامدەدرێن و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان لەحكومەتی فیدراڵی سنوورێك بۆ ئەم كارە تێكدەرانەیە دابنێن و رێكاری یاسایی بەرامبەر بەتاوانباران بگرنەبەر".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

