ترەمپ باجی ڤیزەی گەشتیاری بۆ ئەمریكا زیاددەکات
جیهان 11:27 AM - 2025-07-04
NBC NEWS
دۆناڵد ترهمپ سەرۆکی ئەمریکا
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بڕیارێکی دیکەی دەرکرد و باجی لەسەر ڤیزەی گەشتیاری بۆ ئەو بیانییانە زیادكرد، كە دەیانەوێت گەشت بۆ ئەمریكا بكەن.
لە ڕێوڕەسمی ئیمزاكردنی بڕیارەكەدا سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند:" ئەمریكا و ئەمریكییەكان لە پێش هەموو شتێکن، بۆیە بڕیارەكەش ئەمریکییەکان ناگرێتەوە و تەنها بۆ بیانییەكانە.
بەپێی راپۆرتێكی میدیایی، بڕیارەکەی ترەمپ سەدان ملیۆن دۆلار بۆ داهاتی ئەمریكا زیاد دەكات و پێدەچێت ئەو بڕە پارەیە لە بواری گەشتوگوزار و كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی كەشوهەوا بەكاربهێنرێت.
ئەم بڕیارەى دۆناڵد ترەمپ هەر لە چوارچێوەى بڕیارەکانیەتى بۆ باشتركردنی دۆخی ناوخۆی وڵاتەكەی و باشتركردنی گوزەرانی ئەمریكییەكان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

