درۆنێك لە كەركوك كەوتە خوارەوە
کوردستان 10:10 PM - 2025-07-03
ميدياكان
درۆنێك لە گەڕەكی بەدر كەوتووەتە خوارەوە.
دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز لە كەركوك بیسترا و بەپێی زانیارییەكان درۆنێك لە گەڕەكی بەدر كەوتووەتە خوارەوە.
ئەمشەو 3ی 7ی 2025، دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز لە كەركوك بیسترا و بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA، درۆنێك بووە لە گەڕەكی بەدر كەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
هەر بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA، درۆنەكە لە شوێنێكی چۆڵی گەڕەكەكە كەوتووەتە خوارەوە و لە ئێستادا تیمەكان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە رووداوكە.
ئەمەش لە كاتێكدایە، سەعات 11:30 دەقیقەی شەوی 30ی 6ی 2025، سێ مووشەك لە شاری كەركوك كەوتنەخوارەوە، كە دووانیان لە بەشی سەربازیی فڕۆكەخانە و یەكێكیان لە بەشی شارستانی كەوتنەخوارەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

