سەرۆكی نوێی دادگای فیدراڵی دەستبەكاربوو
عیراق 01:32 PM - 2025-07-03
راگەیاندنی سەرۆككۆماری عیراق
سەرۆكی نوێی دادگای فیدراڵی سوێندی یاسایی خوارد
ئەمڕۆ 3ی7ی2025، دادوەر مونزیر ئیبراهیم حسێن سەرۆكی نوێی دادگای فیدراڵی لەبەردەم د. لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عیراق، سوێندی یاسایی خوارد و بەڵێنی دووپاتكردەوە: "پابەندی دەستوور و یاساكان بێت".
سەرۆككۆمار پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە دادوەر مونزیر كرد و هیوای خواست لە كاری نوێیدا سەركەوتوو بێت، دووپاتیشی كردەوە: "پاڵپشتی دادگای فیدراڵی دەبم بۆ جێبەجێكردنی كارە دەستوورییەكانی"، هاوكات رۆڵی دادگای فیدراڵی لە پاراستنی دیموكراسی و جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكانی دادوەری بەرزنرخاند.
لای خۆشییەوە، دادوەر مونزیر ئیبراهیم پابەند بوونی خۆی بە دەستوور و یاسا و سەربەخۆیی دادگاكە دووپاتكردەوە و سوپاسی پاڵپشتییەكانی سەرۆككۆماری كرد لە پاراستنی سەربەخۆیی دادگاكان، بەو پێیەی سەرۆككۆماری پارێزەری دەستوورە.
ئەمەش لە كاتێكدایە، رۆژی 29ی 6ی 2025، لیژنەی ماددەی 3ی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە 30 ی ساڵی 2005 ی هەمواركراو كۆبوەوە و رەزامەندی لەسەر خانەنشینكردنی دادوەر جاسم محەمەد عەبود سەرۆكی پێشووی دادگای فیدراڵی، دەربڕی و دادوەر مونزیر ئیبراهیم حسێن، جێگری سەرۆكی دادگای پێداچوونەوەی بۆ سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق كاندید كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

