ژمارەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون بەرزدەبێتەوە
عیراق 10:38 AM - 2025-06-29
میدیاکان
نەخۆشخانەیەکی عیراق
وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایدەگەیەنێت: "ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون بۆ 179 كەس بەرزبوونەتەوە، هاوكات 23 كەسیش بە هۆی تای خوێنبەربوونەوە گیانیان لەدەستداوە.
سائر سەبری، بەڕێوەبەری بەشی نەخۆشییە گواستراوەكانی سەر بە وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند: "تا ئێستا 179 كەس تووشی تای خوێنبەربوون بوون، زۆرترین تووشبووش لە پارێزگای زیقارن كە ژمارەیان 50 كەسە و دوای ئەویش پارێزگای بەغدا دێت كە 28 حاڵەتی تێدا تۆمار كراوە".
راشیگەیاند: "كەمترین ژمارەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە پارێزگاكانی كەربەلا، نەجەف، ئەنبار و سەڵاحەدینە كە هەر یەكێكیان، یەك تووشبووی تێدا تۆماركراوە".
سائر سەبری، ژمارەی گیانلەدەستدانی بە تای خوێنبەربوون ئاشكرا كرد و رایگەیاند: "تا ئێستا 23 كەس بە هۆی تای خوێنبەربوونەوە لە عیراق گیانیان لەدەستداوە".
ئەمەش لە كاتێكدایە، لە هەرێمی كوردستان تا ئێستا شەش حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار كراوە كە حاڵەتێكیان لەبەر قورسی باری تەندروستی گیانی لەدەستدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

