بەهۆی تەقینەوەیەك لە هەڵەبجە سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا
کوردستان 10:27 AM - 2025-06-26
سۆشیاڵ میدیا
یەكێك لە بریندارەكان
بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی راوە ماسییەوە لە هەڵەبجە، سێ كەس گیانیان لەدەستدا و چوار كەسی دیكەش بریندارن كە برینی دووانیان سەختە.
سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەڵەبجە، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەمڕۆ 26ی 6ی 2025، لە ناوچەی كۆڵی میتكان لە هەڵەبجە، حەوت كەس بۆمبیان بۆ راوەماسی بەكارهێناوە، بەڵام بۆمبەكەیان پێدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە سێ كەس گیانیان لەدەستداوە چوار كەسی دیكەش بریندارن".
راشیگەیاند: "دەستبەجێ بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەڵەبجە كراون، بەڵام بەهۆی سەختی دووان لە بریندارەكان، رەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی كراون".
ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی 20ی 3ی 2025، قەدەغەی راوەماسی لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد و رۆژی 21ی 6ی 2025 و دوای سێ مانگ قەدەغەی راوەماسی كۆتایی هات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

