عیراق هه‌نارده‌ی نه‌وتی مانگی رابردوو راده‌گه‌یه‌نێت
عیراق 05:07 PM - 2025-06-24
رۆیتەرز
یەکێک لە هێڵەكانی هەناردەکردنی نەوتی عيراق
وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی ئاماری كۆتایی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی له مانگی رابردوودا راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه،"داهاتی هه‌نارده‌ی نه‌وتی زیاتر له‌شه‌ش ملیار دۆلار بووه".
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2025 بڵاویكردووه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه: "به‌پێی ئاماری كۆتایی كه له‌لایه‌ن (سۆمۆ) وه ده‌رچووه، بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو (101) ملیۆن و (630) هه‌زار و (925) به‌رمیل بووه".
روونیشیكرده‌وه: "داهاتی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو له‌ماوه‌ی مانگی ئایاردا "بڕی (6) ملیار و (361) ملیۆن و (636) هه‌زار دۆلار بووه، هه‌روه‌ها كۆی بڕی هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی خاو بۆ مانگی ئایار له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق بڕی (100) ملیۆن و (365) هه‌زار و (335) به‌رمیل بووه، هاوكات هه‌نارده‌كردن له كێڵگه‌ی گه‌یاره (955) هه‌زار و (684) به‌رمیل بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕی هه‌نارده‌كراوی نه‌وت بۆ ئوردن گه‌یشتووه‌ته (309) هه‌زار و (906) به‌رمیل."
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

