سبەی 21 گەشتی ئاسمانی لە عیراق دەستپێدەکەنەوە
عیراق 10:14 PM - 2025-06-19
Iraqi Airways
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی عیراقی
سبەی 20ی6ی2025، گەشتە ئاسمانییەكانی عیراق دەستپێدەكەنەوە و بەگوێرەی خشتە هێڵی ئاسمانی عیراق 21 گەشت هەن.
هێڵی ئاسمانی عیراق خشتەی گەشتە ئاسمانییە دەرەكییەكانی عیراقی بڵاوكردەوە كە سەرجەمیان لە فڕۆكەخانەی بەسرەیە و بەپێچەوانەشەوە.
بەپێی خشتەكە گەشتە هاتو و رۆیشتووەكان لە نێوان فڕۆكەخانەی بەسرە دەبێت و هاتووەكان لە بەیروت، ئیستانبوڵ، دلهی، دوبەی، كاراچی، تونس، قاهیرەوەن بۆ عیراق.
هەروەها لە فڕۆكەخانەی بەسرەشەوە گەشت دەكرێت بۆ كاراچی، تونس، ئیستانبوڵ، قاهیرە، دلهی، بەیروت و مۆمبای، بەڵام ئەم گەشتانە زیاتر بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتیانەیە کە بەهۆی داخستنی ئاسمانی عیراق لە دەرەوە گیریان خواردووە.
ئەمەش لە كاتێكدایە، وەزارەتی گواستنەوەی عیراق، بەهۆی بارگرژییە ئەمنییەكانی ناوچەكە و بۆ پاراستنی سەلامەتیی گەشتیاران، راگرتنی تەواوی گەشتی ئاسمانی لەهەموو فڕۆكەخانەكانی عیراق و داخستنی كاتیی ئاسمانی وڵاتەكەی لە 13ی 6ی 2025 دا قۆناغ بە قۆناغ راگەیاند.
PUKMEDIA
خشتەی گەشتە ئاسمانییە دەرەكییەكانی عیراق:
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

