خانمی یەكەم: كەشێكی لەبار بۆ ئایندەی میدیای ژنان بڕەخسێندرێت
عیراق 09:54 PM - 2025-06-12
راگەیاندنی خانمی یەكەم
پێشوازی خانمی یەكەم لە ژمارەیەك ژنە رۆژنامەنووس و كەسایەتی هونەری و رۆشنبیریی وڵاتانی عەرەبی و بیانی
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەكەمی عیراق، لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە ژمارەیەك ژنە رۆژنامەنووس و كەسایەتی هونەری و رۆشنبیریی وڵاتانی عەرەبی و بیانی كرد، ئەم دیدارەش لە پەراوێزی بەشداریكردنی میوانان بوو لە 14 فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی میدیای ژنان، كە لەلایەن كۆڕبەندی راگەیاندنی ژنانی عیراقەوە بە سەرۆكایەتی د. نیبراس مەعموری رێكخرابوو.
خانمی یەكەم جەختیكردەوە لە گرنگی كاری میدیایی لە هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵ و پەرپێدانی رۆڵی ژنان لە بنیادنان و سەركردایەتیكردن، هەروەها پشتیوانیكردن لە پڕۆسەی گەشەپێدان و چەسپاندنی یەكڕیزی كۆمەڵایەتی لە نێوان هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵ و بەرەنگاربوونەوەی ئایدۆلۆژیای توندڕەوی.
ئاماژەی بەوەشكرد: "پیشەییبوونی میدیا هەڵگری پەیامێكی پیشەیی و پڕبەهایی و مرۆیی و نیشتمانین، هەروەها دەبێت متمانە و وردبینی لە گەیاندنی راستییەكان زامن بكەن، دوور لە فشار و لایەنگری و جەمسەرییەت".
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد داوای لە ژنە رۆژنامەنووسان كرد راستییەكان سەبارەت بەو پێشهاتە ئەرێنییانەی لە عیراقدا روودەدەن بگەیەنن، جەختیكردەوە لەسەر رۆڵی سەرەكی سۆشیال میدیا و میدیا لە كاریگەری و داڕشتنی هۆشیاری كەلتووری و بەهاكان لە كۆمەڵ.
خانمی یەكەم جەختیكردەوە لە گرنگی پێشكەشكردنی ناوەڕۆكێكی ئامانجدار و بنیاتنەر كە پابەند بێت بە ستانداردەكانی میدیای نیشتمانی ئازاد، چەسپاندنی ڕۆڵی خۆی لە بنیاتنانی هۆشیاری و هاندانی دەستپێشخەرییە كۆمەڵایەتییەكان. هاوكات روناكی خستە سەر پێویستی بەردەوامبوون لە هەوڵەكان بۆ دروستكردنی كەشێكی لەبار بۆ ئایندەی میدیای ژنان، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی سەركەوتنی ژنانی عێراق لە بەجێگەیاندنی ئەو ئەركانەی كە پێیان سپێردراوە لە بوارە جیاجیاكاندا لەگەڵ رەگەزی هاوتایان.
هەروەها باسی لە پێویستی بەهێزكردنی پیشەییبوونی میدیا و رۆژنامەنووسان كرد سەبارەت بە مافی بەدەست هێنانی زانیاری، كە شەفافیەت بەدەست دەهێنێت و رۆڵی چاودێری میدیا لە سەر كاری دەزگا و دامەزراوەكانی حكومەت پەرەپێدەدات، هەروەها بەشدارە لە بەهێزكردنی متمانە بە كاری دەزگا و دامەزراوەكانی دەوڵەت.
هاوكات، وەفدەكە ستایشی پێشهاتە ئەرێنییەكانی ئاستە جیاجیاكانی عیراقیان كرد و هەروەها چەند ئەندامێكی وەفدەكە بانگهێشتنامەیەكیان ئاڕاستەی خانمی یەكەم كرد بۆ بەشداریكردن لە كردنەوەی مۆزەخانەی گەورە لە میسر، ویستی خۆیان بۆ سەردانی سلێمانی و بینینی شوێنەوارەكانی ئەم شارە خەباتكارە دەربڕی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

