جەژنانەی 100 هەزار دینار خەرجكرا
عیراق 07:17 PM - 2025-06-08
وەزارەتی كاری عیراق
وەزارەتی كاری عیراق
وەزارەتی كاری عیراق رایدەگەیەنێت: "بڕی 100 هەزار دینار جەژنانە بە هەر منداڵێكی بێ سەرپەرشتی تۆڕەكانی چاودێری و دەستەبەری كۆمەڵایەتی دراوە و ئاماژەی بەوەشدا، كە دوو ملیۆن و 190 هەزار كەس مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتیان هەیە".
حەسەن خەوام، وتەبێژی وەزارەتی كاری عیراق رایگەیاند: "ئەو خێزانانەی لە تۆڕی دەستەبەری كۆمەڵایەتی تۆماركراون، بیمەی تەندروستیان بە خۆڕایی پێدەدرێت، مانگانەش بە هاوئاهەنگی وەزارەتی بازرگانی، سەبەتەی خۆراكیان پێدەدەین".
"ئەو گەنجانەی لە تۆڕی دەستەبەری كۆمەڵایەتی تۆماركراون و تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 25 ساڵە، بەشێوەی گرێبەست لە وەزارەتەكان دایاندەمەزرێنین، تائێستا زیاتر لە 51 هەزار گەنج بە گرێبەست لە وەزارەتەكانی ناوخۆ، پەروەردە و داد دامەزر ێندراون" وتەبێژەكە وایوت.
وتەبێژی وەزارەتەكە دەشڵێت: "لە جەژندا بڕی 100 هەزار دینار جەژنانەی بە هەر منداڵێكی بێ سەرپەرشتی تۆڕەكانی چاودێری و دەستەبەری كۆمەڵایەتی داوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

