ئەنجومەنی وەزیران: راگرتنی مووچەی هەرێم نادەستووریی و نایاساییە
کوردستان 05:34 PM - 2025-06-04
ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم
ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت: "بڕیاری راگرتنی مووچەی هەرێمی كوردستان نادەستووریی و نایاساییە و سزادانی بە كۆمەڵی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانە"، هاوكات ئەنجومەنەكە بڕیاری لێخۆشبوون بۆ پێشینەی هاوسەرگیری بۆ كوڕ و كچی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی دەركرد.
ئەمڕۆ 4-6-2025، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران، كۆبووەوە و بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكە، تایبەت بوو بە بەدواداچوونی ئەنجومەنەكە بۆ بابەتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری راگرتنی مووچەی هەرێمی كوردستانی بە نا دەستووریی و نایاسایی لە قەڵەمدا و داوای كرد ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ، پێداچوونەوەی پێویست بەم بڕیارەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵدا بكاتەوە لەبەر رۆشنایی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی، بۆ ئەوەی مووچەخۆرانی هەرێم بێبەش نەبن لە شایستەكانی خۆیان و كار بە دوا رێككەوتنی هاوبەشی نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ و هەرێم بكرێت".
هەروەها ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدرا نامەیەكی رەسمی ئاڕاستەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نوێنەری وڵاتان بكرێت كە تێیدا لایەنە دەستووریی و یاسایی و داراییەكان روونبكرێنەوە و داوای هاوئاهەنگیی و پشتیوانیی چارەسەر كردنی گرفتی مووچەی هەرێم بكرێت لە چوارچێوەی دەستوور.
هاوكات بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكە، تایبەت بوو بە خستنەڕووی نووسراوی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان كە پێشنیاریان كردووە لێخۆشبوون بۆ كوڕو كچی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی بكرێت لە پێشینەی هاوسەرگیری لەسەر بنەمای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 158 لە 2025/3/12 بۆ ئەوانەی كە سوودمەند نەبوون لە منحە و دیاریی هاوسەرگیریی و ئەنجومەنی وەزیران بەكۆی دەنگ رەزامەندی لەسەر پێشنیارەكە دا.
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردرا لە رۆژی هەینی 2025/6/6 تا رۆژی دوو شەممەی هەفتەی داهاتوو 2025/6/9 رۆژانی پشووی جەژنی قوربان بێت و رۆژی سێ شەممە 2025/6/10 دەوامی رەسمی دەستپێدەكاتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

