جێگری سەرۆکی هەرێم: لایەنەکان لە ژێر دروشمی یەکڕیزیی هەنگاوبنێن
کوردستان 01:48 PM - 2025-05-31
نوسینگەی رۆژنامەوانی جێگری سەرۆکی هەرێم
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی
کوردستان-دا، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستە سەرۆک و ئەندامانی سەرکردایەتیی و کادر و
لایەنگرانی کۆمەڵەکە دەکات و رایدەگەیەنێت:" ئومێدەوارم سەرجەم لایەنە سیاسییەکان
لە ژێر دروشمی یەکڕیزی و پێکەوەیی هەنگاو بنێن بۆ بەدیهێنانی مافە رەواکانی گەلی
کوردستان و پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە بە قوربانیدان و خوێنی رۆڵەی هەزارەها شەهید
هاتوونەتەبوون".
لەپەیامەکەدا، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
رایگەیاند:" لە ساڵیادی
دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستاندا، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی عەلی باپیر سەرۆکی
کۆمەڵی دادگەریی و ئەندامانی سەرکردایەتیی و گشت کادر و لایەنگرانی کۆمەڵەکە دەکەم
و هیوای سەرکەوتنیان لە کاروباری رێکخراوەیی و حزبیدا بۆ دەخوازم".
ئاماژەوی بەوەشکرد:" لەم یادەدا ئومێدەوارم سەرجەم
لایەنە سیاسییەکان لە ژێر دروشمی یەکڕیزی و پێکەوەیی هەنگاو بنێن بۆ بەدیهێنانی
مافە رەواکانی گەلی کوردستان و پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە بە قوربانیدان و خوێنی
رۆڵەی هەزارەها شەهید هاتوونەتەبوون، هەروەها گفتووگۆکان بکرێن بە بنەمای چارەسەری
ریشەیی بۆ ئەو ئاڵۆزییانەی کە لەبەردەم پڕۆسەی سیاسی لە عیراق و هەرێمەکەماندا
بوونی هەیە، لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتی و ئارامیی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی کوردستان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

