دەرگای خۆ تۆماركردن بۆ كارمەندانی سەر سندووق دەكرێتەوە
عیراق 05:21 PM - 2025-05-28
PUKMEDIA
نمونەی فۆڕمی دەنگدان
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بەردەوامە لە ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و هەفتەی داهاتووش دەرگای خۆ تۆماركردن بۆ كارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان دەكرێتەوە.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "سێ شەممەی داهاتوو 3-6-2025، دەرگای خۆ تۆماركردن بۆ كارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان دەكرێتەوە و ئەو كەسانەی خوازیارن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا لەسەر سندووق بن دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بكەن".
" كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بەردەوامە لە ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كە بڕیارە رۆژی 11-11-2025 ئەنجامبدرێت" جومانە غەلای وادەڵێت.
راشیگەیاند: "دوا وادە بۆ وەرگرتنەوەی لیستی كاندیدان كە خۆی لە لیستی كراوە و لیستی تاكەكاندا دەبینێتەوە، رۆژی 24-6-2025 ە، هاوكات بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، رۆژی 14-6-2025 كۆتا رۆژە بۆ نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران".
ئەمەش لەكاتێكدایە رۆژی 9ی 4ی 2025 ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەیەكی بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئەنجامدا و رێكەوتی 11ی 11ی 2025، وەك وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دیاریكرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

