تووشبوویەكی دیكەی تای خوێنبەربوون لە دهۆك تۆماركرا
کوردستان 02:49 PM - 2025-05-22
PUKMEDIA
ڤایرۆس
تووشبوویەكی دیكەی تای خوێنبەربوون لە دهۆك تۆماركرا، كە ژنێكی تەمەن 45 ساڵە و خوشكی تووشبوویەكی دیكەیە كە پێشتر بە هەمان ڤایرۆس گیانی لەدەستداوە.
مەتین جەمیل، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەنجامی پشكنینەكانی ژنە تەمەن 45 ساڵەكە پۆزەتیڤ دەرچووە و هەڵگری ڤایرۆسی تای خوێنبەربوونە، بەڵام لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە" .
"ژنە تووشبووەكە، خەڵكی دەڤەری شێلادزێ-ی سەر بە قەزای ئامێدییە و بەركەوتنی لەگەڵ ئەو خوشكەیدا هەبووە، كە پێش ماوەیەك بە هەمان ڤایرۆس گیانی لە دەستدا" مەتین جەمیل وایوت.
رۆژی 10ی5ی2025، یەكەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە لە هەرێمی كوردستان تۆماركرا، كە ژنێكی تەمەن 45 ساڵی خەڵكی دەڤەری شێلادزێ-ی سەر بە قەزای ئامێدی بوو، پاش مانەوەی بۆ ماوەی سێ رۆژ لە نەخۆشخانەی ئازادی، بەهۆی كاریگەری ڤایرۆسەكەوە گیانی لەدەستدا.
تا ئێستا لە هەرێمی كودستان، سێ حاڵەتی تووشبوون بە تای خۆێنبەربوون تۆمار كراوە، بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، رۆژی 2ی5ی2025، یەكەم حاڵەت لە كۆیە تۆمار كرا و تووشبووەكە لە نەخۆشخانە چارەسەر كرا، تا ئێستاش دوو حاڵەت لە پارێزگای دهۆك تۆمار كراون كە خوشكن و یەكێكیان گیانی لەدەستداوە، هاوكات رۆژی 18 ی ئەم مانگە حاڵەتێكی دیكەی توشبوون بە ڤایرۆسەكە لە هەولێر تۆمار كرا، بەڵام توشبووەكە دانیشتووی پارێزگای موسڵ بوو لە هەولێر چارەسەری بۆ كرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

