چاپی دووەمی عیراق، وڵاتی گۆڕە بەكۆمەڵەكان بڵاو دەكرێتەوە
کوردستان 05:32 PM - 2025-05-21
PUKMEDIA
كتێبی (عیراق، وڵاتی گۆڕە بەكۆمەڵەكان)
چاپی دووەمی كتێبی (عیراق، وڵاتی گۆڕە بەكۆمەڵەكان) (العراق، دولە المقابر الجماعیە)، بڵاو دەكرێتەوە، كە لە نوسینی ژمارەیەك نوسەری تایبەتمەند بە جینۆسایدە.
چاپی دووەمی كتێبی (عیراق، وڵاتی گۆڕە بەكۆمەڵەكان) (العراق، دولە المقابر الجماعیە)، بڵاو دەكرێتەوە كە نووسەران، عارف قوربانی، عەلی مەحمود محەمەد، سالار مەحمود، د. محەمەد ئیحسان، لەتیف قاتیح فەرەج، هێمن حەسیب، محەمەد حەمەساڵح تۆفیق، هابیل حاجی ئەحمەد نوسیویانە و ناوەڕۆكی كتێبەكە باس لە جینۆساید و كۆمەڵكوژییەكانی دژ بە كورد دەكات لە سەردەمی رژێمی بەعسی لەناوچوودا.
نوسەران لە پێشەكی كتێبەكەدا نوسیویانە: "كاتێك باس لە ناساندنی تاوانەكان لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكان دەكرێت، وادەزانین ئەوان بۆیە تاوانەكانیان وەك جینۆساید نە ناساندووە، چونكە ئاگاداری تاوانەكان نین و لێرەوە ئەركی خۆمان لەوەدا دەبینینەوە كە حكومەتەكانی وڵاتانی جیهان بە تاوانەكان ئاشنا بكەین".
ئەوەشیان خستووەتەڕوو: "لەو بارەیەوە زۆرترین رەخنە و سەرنجەكان لە دەسەڵاتدارێتی كوردی دەگیرێت، لە بەرانبەر پرسی جینۆساید بەوەوە دەبەسترێتەوە كە نەیانتوانیوە ئەو تاوانە كۆمەڵكوژیانەی بەرانبەر بە گەلی كورد كراون بخرێنە ناوەندەكانی بڕیاردانی نێودەوڵەتییەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

