دارایی عیراق تەئكید لەتەمەنی خانەنشینی دەكاتەوە
کوردستان 04:42 PM - 2025-05-21
وەزارەتی دارایی عیراق
لۆگۆی وەزارەتی دارایی عیراق
وەزیری دارایی عیراق، تەمەنی 60 ساڵی، وەك تەمەنی یاسایی بۆ خانەنشینی دیاریكردو دەڵێت: "ئەگەر فەرمانبەر لە دایكبووی رۆژی 1ی5یی1965 بێت، وادەی خانەنشینكردنی رۆژی 1ی5ی2025 دەبێت".
ئەمڕۆ 21ی5ی2025 وەزارەتی دارایی عیراق لە نوسراوێكیدا بڵاویكردەوە، بە لە بەرچاوگرتنی ئەو ژمارە زۆرەی پرسیار كە بە وەزارەتەكە گەیشتووە، سەبارەت بە تەمەنی یاسایی خانەنشینی بەپێی ماددەی (10/یەكەم)ی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو ژمارە (9)ی ساڵی 2014 كە بەیاسای ژمارە (26)ی ساڵی 2019 هەموار كراوەتەوە، دەمانەوێت ئەوە روونبكەینەوە كە فەرمانبەران لە تەمەنی 60 ساڵی خانەنشین دەكرێن.
لە فەرمانەكەدا ئەوە هاتووە: "تەمەنی 60 ساڵ تەمەنی خانەنشینیی یاساییە، بەبێ گوێدانە ماوەی خزمەت".
لەنوسراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: "ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین دەبن، دوای كۆتا رۆژی تەمەنی 60 ساڵیان، خانەنشینی دەیانگرێتەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

