هەڵەبجە پەیوەندییەكانی لەگەڵ پارێزگاكانی كوردستان بەهێزتر دەكات
کوردستان 04:22 PM - 2025-05-21
PUKMEDIA
ئیمزاكردنی یاداشتی لێكتێگەیشتن لە نێوان پارێزگای هەڵەبجە و پارێزگاكانی كوردستان
یاداشتی لێكتێگەیشتن لە نێوان پارێزگای هەڵەبجە و پارێزگاكانی سنە، ئورمیە-ئازربایجان و كرمانشا ئیمزا كرا.
لەدووەمین رۆژی سەردانەكەی وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ سنە (پارێزگای كوردستان)، ئەمڕۆ 21-5-2025، نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە بە وەكالەت و پارێزگارەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك بەئامادەبوونی سەرۆكی ژورە بازرگانییەكانی پارێزگاكانی هەڵەبجە و كوردستان بەشداریان لەكۆڕبەندی ئابوری و بازرگانی سنە (پارێزگای كوردستان) كرد.
پاش گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی سەرنجەكان لەدرێژەی كۆڕبەندەكەدا یاداشتێكی گرنگی لێكتێگەیشتن لەنێوان پارێزگاری هەڵەبجە و پارێزگارەكانی سنە، ئورمیە ئازربایجان و كرمانشا ئیمزا كرا، یاداشتەكە سەبارەت بەخاڵە سنورییەكان و بواری كلتوری و ئابوری و زانستی و بازرگانی و خوێندن و كشتوكاڵ بوو، كە كاریگەری گرنگ و بنەڕەتی دەبێت لە بەهێزكردنی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوان پارێزگای هەڵەبجە و كوردستان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران و بوژانەوە و كرانەوەی زیاتری پارێزگای هەڵەبجە لەسەرجەم رووەكانەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

