دژەتیرۆر ژمارەیەک ت*یر*ۆر*ست لە کەرکوک دەستگیردەکات
کوردستان 09:22 PM - 2025-05-11
ئاژانسەکان
لۆگۆى دژەتیرۆر
بەڕێوبەرایەتیی
گشتیی دژەتیرۆر لە راگەیەنراوێکدا کە کۆپیەکى بۆ PUKMEDIA نێردراوە، ئاماژەبە ئەوە دەکات: "بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆری عیراق پاڵپشت بە بەدواداچوون و زانیاریی هەواڵگری ورد، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان
لە سنوری پارێزگای کەرکوک ئەنجامدا و توانرا ژمارەیەک ت*یر*ۆر*ست و تۆمەتبار دەستگیربکرێن
و دەست بەسەر ژمارەیەک پارچە چەک و تەقەمەنی بگیرێت ".
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش
خراوەتەڕوو:"لە ئۆپەراسیۆنەکە توانرا ژمارەیەک ت*یر*ۆ*رست
و تۆمەتبار دەستگیربکرێن، کە پێشینەیان لەناو رێکخراوی ت*یر*ۆر*ستی دا*ع*ش هەبووە و لە
ئێستاشدا بەشێک بوون لە شانە ناچالاکەکانی رێکخراوەکە و کاری گواستنەوەی کەرەستە و
پێداویستی لۆجستییان کردووە، بۆ پاشماوە چەکدارەکانی رێکخراوە".
باسلەئەوەشکراوە: "لە ئۆپەراسیۆنەکەدا توانرا دەست
بەسەر ژمارەیەک پارچە چەک و تەقەمەنی بگیرێت، هەروەها دەست بەسەر ژمارەیەک مۆبایل
و سیم کارد گیرا کە بۆ پەیوەندی لەگەڵ ژمارەیەک ت*یر*ۆر*ستی دیکە بەکارهاتبوو".
ئەوەشخراوەتەڕوو: "پاش دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان، دەستبەجێ ڕادەستی یاسا کران بەمەبەستی
گرتنەبەری رێکاری پێویست و یاسایی بۆ سزادانیان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

