ژنێک لەدهۆک بە تایخوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
کوردستان 10:31 AM - 2025-05-10
PUKMEDIA
شاری دهۆک
یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی تایخوێنبەربوونەوە
لەهەرێمی کوردستان تۆمارکرا، کە لەڕەگەزی مێیە و لەپارێزگای دهۆکە.
لەڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک هەواڵەکەی
پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند:"توشبوویەکی تایخوێنبەربوون لەپارێزگای دهۆک بەهۆی
کاریگەری نەخۆشییەکەوە گیانی لەدەستدا، کە ماوەی سێ رۆژە نەخۆشەکە لەنەخۆشخانەی
ئازادی ماوەتەوە و پاش گەڕانەوەی پشکنینەکانی لەبەغدا نەخۆشییەکەی پشتڕاستکراوەتەوە،
کە توشبووی پەتاکەیە".
بەپێی راگەیەنراوەکە، "ئەو کەسەی بە ڤایرۆسەکە
گیانی لەدەستداوە ژنێکی تەمەن 45 ساڵانە و خەڵکی شیلادزێی سەر بە شارۆچکەی ئامێدییە،
لەئێستاشدا هیچ حاڵەتێکی هاوشێوە لەپارێزگای دهۆک نەماوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی
هەرێم، رۆژی 2ی5ی2025، یەکەم حاڵەتی توشبوون بە تایخوێنبەربوون لەهەرێم تۆمارکرا،
کە لە کۆیە بووە و لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

