دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی دژی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە رەتکردەوە

کوردستان 09:49 PM - 2025-05-09
پارێزگای هەڵەبجە PUKMEDIA

پارێزگای هەڵەبجە

هەڵەبجە

دادگای فیدراڵی ئەو سکاڵایەی رەتکردەوە، کەلەلایەن پێنج پەرلەمانتاری عیراقەوە دژی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تۆمارکرابوو.

چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراکسیۆنی یەکێتی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:"پاش بەدواداچوونمان لە دادگای فیدراڵی عیراق ئەو سکاڵایەی لەلایەن پێنج پەرلەمانتاری عیراقەوە کرابوو لەسەر راگرتنی رێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە رەتکرایەوە، بەڵام ئەو سکاڵایەی تایبەتە بە بەپارێزگای هەڵەبجە هێشتا سەیر نەکراوە".

"ئێمە وەک هەمیشە لەپەیوەندی بەردەوامداین و هەوڵەکانمان بو خزمەتی هەڵەبجەو بێ کێشە تێپەڕاندنی یاساکە بەردەوامەو پێشتریش ڕامانگەیاندووە هەڵەبجە پارێزگایە".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە