یاساى بە پارێزگابوونى هەڵەبجە لە رۆژنامەى وەقایع بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 10:35 PM - 2025-05-04
PUKMEDIA
پارێزگاى هەڵەبجە
سبەى یاساى
بە پارێزگابوونى هەڵەبجە لە رۆژنامەى رەسمى وەقایعی عیراقی بڵاودەبێتەوە، بەمەش هیچ
دڵەڕاوکێیەک نامێنێت، ئەندامێکى فراکسیۆنى یەکێتیش رایدەگەیەنێت: "هەوڵ و
ماندووبونەکانمان ئەنجامى هەبووە ".
چرۆ حەمە شەریف
ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیى کوردستان بە وێبسایتى
رەسمى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" ئەمڕۆ پاش پەیوەندیمان بە د.خالد شوانی وەزیری دادی
عیراق سەبارەت بە تەواوكردنی رێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و دەستوبرد کردن لێی، د.خالید پێیڕاگەیاندین، سبەی 5-5-2025 لە رۆژنامەی
رەسمى وەقایعی عیراقی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بڵاودەبێتەوە، بەمەش هیچ
دڵەڕاوکێیەک لەسەر یاساکە نامێنێت و هەوڵ و ماندووبوونمان بەرهەمی تەواوی دەبێت ".
" سوپاس هەموو ئەو كەس و لایەنانە دەكەین
کە خەمخۆرانە کاریان لەسەر کەیسی بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە کردووە " چرۆ حەمەشەریف
واى وت.
رۆژى 14ى 4ى 2025 ئەنجوومەنى نوێنەرانى
عیراق کۆبوونەوەى کرد، کە تییدا 178 ئەندام بەشدارى کرد و لەو کۆبوونەوەیەدا دەنگ
لەسەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونى هەڵەبجە درا و هەڵەبجە بووە 19هەمین پارێزگای عیراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

