وتەبێژی كۆمسیۆن: ماوەی تۆماركردنی حزب و هاوپەیمانێتییەكان درێژكرايەوە
عیراق 11:13 AM - 2025-05-04
PUKMEDIA
جومانه غهلای وتهبێژی كۆمسیۆنی سهربهخۆی ههڵبژاردنهكانی عیراق
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، ماوەی تۆماركردنی حزب و هاوپەیمانێتییەكانی بۆ بەشداریكردن لەهەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران بۆماوەی 10 رۆژ درێژكردەوە، وتەبێژی كۆمسیۆنیش دەڵێت: "لەساڵی 2015 ەوە تا ئەمڕۆ 330 حزب ناوی خۆیان لەكۆمسیۆن تۆمار كردووە".
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە لێدوانێكی تایبەتدا بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "هەرچەندە ئەمڕۆ 4-5-2025، كۆتا رۆژ بوو بۆ ئەو حزب و هاوپەیمانێتیانەی دەیانەوێت بەشداری لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا بكەن، بەڵام ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، ماوەی تۆماركردنی حزب و هاوپەیمانێتییەكانی تا رۆژی 14-5-2025 درێژكردەوە".
"پێناچێت هەموو ئەو حزب و هاوپەیمانێتیانەی پێشتر لای كۆمسیۆن تۆمار كراون، بەشداری لە هەڵبژاردنەكەدا بكەن، بۆیە ئەوانەی ویستی بەشداریان هەیە، پێویست بوو جارێكی دیكە سەردانی كۆمسیۆن بكەن و خۆیان تۆمار بكەنەوە"، جومانە غەلای وایوت.
دەربارەی ژمارەی حزب و هاوپەیمانێتییەكانیش كە پێشتر لای كۆمسیۆن تۆماركراون، وتەبێژی كۆمسیۆن ئاشكرای كرد: "لەساڵی 2015ەوە هەتا ئەمڕۆ ژمارەی لایەنە سیاسییە تۆماركراوەكان 330 حزبن، داواشیان لێكراوە بۆ مەبەستی نیشاندانی ویستی بەشداریان سەردانی كۆمسیۆن بكەن، لەو ژمارەیەش هەتا ئەمڕۆ 70 حزب و هاوپەیمانی سیاسی كە لە دامەزراندان و 80 حزب و هاوپەیمانی پێشوو داواكاری بەشداریكردنیان لەهەڵبژاردن پێشكەش كردووە، هەروەها 5 هاوپەیمانی نوێش تۆماركراون".
ئهنجومهنی وهزیرانی عیراق، رۆژی 9ی4ی2025 له كۆبوونهوهی ئاسایی خۆیدا، رۆژی 11ی11ی2025ی وهك رۆژی ئهنجامدانی ههڵبژاردنی ئهنجومهنی نوێنهران دیاریكردو بۆ ئهو مهبهستهش كۆمسیۆن رۆژی 15-4-2025 دهرگای ناوتۆماركردنی حزب و هاوپهیمانێتییهكانی كردوهو ئهمڕۆش كۆتا رۆژه بۆ تۆماركردنیان و ههر حزب و هاوپهیمانێتییهك ناوی تۆمار نهكردبێت، ناتوانێت بهشداری ههڵبژاردنی داهاتووی ئهنجومهنی نوێنهران بكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

