سمکۆ سالار وەک قائیمقامی هەڵەبجە دەستبەکاربوو
کوردستان 10:33 AM - 2025-04-30
PUKMEDIA
سمکۆ سالار قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە
ئەمڕۆ 30ی4ی2025 لەمەراسیمێکدا سمکۆ سالار وەک قائیمقامی
قەزای ناوەندی هەڵەبجە دەستبەکاربوو، فەرمانی دەستبەکاربوونەکەشی لەلایەن نوخشە
ناسیح پارێزگاری هەڵەبجەوە پێدرا.
لەمەراسیمی دەستبەکاربوونەکەیدا سمکۆ سالار قائیمقامی
قەزای ناوەندی هەڵەبجە لەوتەیەکدا رایگەیاند:" سوپاسی نوسینگەی قوباد
تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران و حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان و کەسوکاری شەهیدان دەکەم، کە ئەو متمانەیان پێدام وەک قائیمقامی ناوچەکە
دەستبەکاربم".
راشیگەیاند:"سوپاس بۆ فراکسیۆنە کوردستانییەکان کە یەکدەنگانە هەڵەبجەیان کردە پارێزگا، ئەمڕۆ لەقۆناغێکداین ئەرکەکانمان قورسترن و لە ئایندەدا زۆر شت چاوەڕێمان دەکات، هەربۆیە بەڵێن دەدەم هاوکار و یاریدەدەری پارێزگاری هەڵەبجە بم و پێکەوە بتوانین خزمەتی زیاتر بکەین".
ئەمەش لەکاتێکدایە
رۆژى 14ى نیسانى2025 ئەنجوومەنى نوێنەرانى عیراق لەدانیشتنێکدا دەنگی لەسەر بە
پارێزگابوونى هەڵەبجە دا و رۆژی 29 ی نیسانی 2025، د.لەتیف جەمال رەشید
سەرۆككۆماری عیراق لەمیانی رێوڕەسمێكی تایبەتدا بەئامادەبوونی ژمارەیەك
لەئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و بەرپرسان و نوێنەرانی كەسوكاری شەهیدانی
كیمیابارانی هەڵەبجە، لەکۆشکی بەغدا مەرسومی كۆماری بۆ دامەزراندنی پارێزگاكە
دەركرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

