گۆتیرێز: گۆڕانكاری دیمۆگرافی لە غەززە رەتكراوەیە
جیهان 05:52 PM - 2025-04-29
ئاژانسەكان
ئەنتۆنیۆ گۆتیرێز سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان
ئەنجومەنی ئاسایش هەر گۆڕانكارییەكی دیمۆگرافی لە غەززە رەتدەكاتەوە و سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكانیش دەڵێت: "ئەنجومەنی ئاسایش هەر گۆڕانكارییەكی جوگرافی و دیمۆگرافیی لە غەززە رەتدەكاتەوە".
ئەمڕۆ 29/4/2025 ئەنتۆنیۆ گۆتیرێز سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان دووپاتی كردەوە كە غەززە بەشێكی دانەبڕاوی دەوڵەتێكی داهاتووی فەلەستین دەبێت و ئەنجومەنی ئاسایش هەر گۆڕانكارییەكی جوگرافی یان دیمۆگرافی لە غەززە رەتدەكاتەوە.
"توندوتیژیی بەرامبەر بە دانیشتووانی كەناری رۆژئاوا لە ئاستیكی مەترسیداردایەو بەردەوامە، غەززە دەبێت وەك بەشێكی دانەبڕاو لەدەوڵەتێكی داهاتووی فەلەستین بمێنێتەوە و دۆخی كەرتی فەلەستین لە خراپترەوە بۆ خراپتر دەڕوات". گۆتیرێز وادەڵێت.
سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان ئاماژە بەوەدەكات، كە نزیكەی دوو مانگە ئیسرائیل رێگا نادات خۆراك و دەرمان بۆ غەززە بنیردرێت و داوایكرد دووبارە ئاوارەبوون لە غەززە بوەستێنرێت.
ئاژانسەكان/ PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

