یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە رەوانەی سەرۆکایەتی کۆمار کرا
کوردستان 01:37 PM - 2025-04-27
PUKMEDIA
پارێزگای هەڵەبجە
یاسای بە پارێزگابوونی
هەڵەبجە رەوانەی سەرۆکایەتی کۆمار کرا بەمەبەستی پەسند کردنی لەلایەن سەرۆککۆمارەوە.
چرۆ حەمە شەریف
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە PUKMEDIA ی راگەیاند:"
لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ئاراستەی
سەرۆکایەتی کۆمار کراوە، بەمەبەستی پەسەند کردنی یاساکە".
دوای پەسندکردنیشی بە رەسمی لە رۆژنامەی وەقائعی عیراقی بڵاودەکرێتەوە و رێکارەکانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە کۆتایی دێت.
هاوکات بەپێی نەخشەیەك كە وەزارەتی پلاندانانی عیراق پەسندی كردوە، سنووری
پارێزگای هەڵەبجەی وەك 19هەمین پارێزگای عیراق كە رۆژی 14-4-2025، پەرلەمانی عیراق
یاساكەی پەسندكرد، دیاری كراوە.
لەو بارەیەشەوە، كاروان یاروەیس بڕیاردەری
فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی
نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند: "بەپێی نەخشەكە لەلایەن د. محەمەد تەمیم وەزیری پلاندانانی عیراق و
بەڕێوەبەرایەتی و بەشە پەیوەندارەكانی وەزارەتەكەوە ئیمزا كراوە، سنووری پارێزگاكە
ناحیەكانی سیروان، خورماڵ، بیارە و بەمۆ دەگرێتەوەو قەزای هەڵەبجەش ناوەندی
پارێزگاكەیە".
"سنووری دەرەوەی پارێزگاكە هەمووی بە كۆماری
ئیسلامی ئێرانەوەیەو لەناوخۆش هاوسنووری پارێزگاكانی سلێمانی و دیالەیە"
كاروان یاروەیس وادەڵێت.
راشیگەیاند: "لەخشتەكەدا هێشتا خورماڵ وەك
ناحیە ناوی هاتووە هەرچەندە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە كراوە بە قەزا".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

