تەندروستی عیراق: توشبووانی تای خوێن بەربوون 26 کەسن
عیراق 11:22 AM - 2025-04-25
ميدياكان
رێگریكردن لەبڵاوبوونەوەی تای خوێن بەربوون
ژمارەی توشبوون و گیان لە دەستدان بە تای خوێن بەربوون لە عیراق بەرزدەبێتەوە و وەزارەتی تەندروستی عیراقيش رایگەیاند: "ژمارەی توشبوون بۆ 26 کەس بەرزبووەتەوە و تا ئێستا 4 کەس بە پەتای خوێن بەربوون گیانیان لە دەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی عیراق لەڕاگەیەندراوێكدا ژمارەی توشبوون بەتای خوێن بەربوونی ئاشكراكرد كە لەسەرەتای ئەمساڵەوە لە عیراق تۆماركراوەو دەڵێت: "تا رۆژی 24-4-2025، لە عیراق 26 حاڵەت تۆماركراوەو چوار كەسیش گیانیان لەدەستداوە".
سەرچاوەی تای خوێن بەربوون لە ئاژەڵەوەیە، ئەگەر توشبووبێت دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ .
وەزارەتی تەندروستی عیراق دەشڵێت: "زۆربەی ئەو توشبووانە بەجۆرێك لە جۆرەكان بەركەوتنیان لەگەڵ ئاژەڵدا هەبووە، چ ئاژەڵداربووبێتن یان قەساب".
پارێزگای زیقار زۆرترین حاڵەتی تووشبوونی تێدا تۆماركراوە و دوای ئەویش پارێزگای كەركوكە، كە چەند كەسێكیش گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی PUKMEDIA كە لە سەرچاوەیەكی تەندروستی وەریگرتووە، 350 ڤاكسینی دەرزی دژە ڤایرۆسی تای خوێن بەربوون بۆ نەخۆشخانەكان دابینكراوە.
سەرچاوەكە دڵنیاییدا كە دەرزییەكان رۆڵی باشی دەبێت لە چارەسەری توشبوو، هەروەها بە پیادەكردنی رێنماییەكانی خۆپاراستن پەناگە كۆنترۆڵ دەكرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

