كنێر عه‌بدوڵڵا: 38 ئه‌ندام بۆ ده‌سته‌ی گشتی یه‌كێتیی ژنان هه‌ڵبژێردران
کوردستان 12:46 PM - 2025-04-24
عەتا حەمە ساڵح
کۆنگرەى یەکێتیى ژنانى کوردستان
كۆنگره‌ی یه‌كێتیی ژنانی كوردستان كۆتایی هات و 38 ئه‌ندام بۆ ده‌سته‌كه هه‌ڵبژێردراو له‌یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌كه‌شدا سكرتێری یه‌كێتیه‌كه هه‌ڵده‌بژێردرێت، وته‌بێژی كۆنگره‌كه‌ش ده‌ڵێت:" 244 ئه‌ندام به‌شداری كۆنگره‌كه‌یان كرد، كه 226 كه‌سیان به‌شداری ده‌نگیانیان كردوه".
كنێر عه‌بدوڵڵا وته‌بێژی كۆنگره‌ی یه‌كێتی ژنانی كوردستان به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" له‌كۆنگره‌ی یه‌كێتیی ژناندا كه ماوه‌ی سێ رۆژی خایاند، 244 ئه‌ندام به‌شداری كۆنگره‌كه‌یان كرد، كه 226 كه‌سیان به‌شداری ده‌نگیانیان كرد‌و 38 ئه‌ندام بۆ ده‌سته‌ی گشتی یه‌كێتییه‌كه هه‌ڵبژێردران".
" له‌و 38 كه‌سه‌ی بۆ ده‌سته‌ی گشتی یه‌كێتی ژنان هه‌ڵبژێردران، 10 كه‌سیان وه‌ك ئه‌ندامی سكرتاریه‌ت و 28 ئه‌ندامی دیكه‌ش بۆ لقه‌كان دیاریی كران كه 14 لقن، به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌و ئه‌ندامه‌ی زۆرترین ده‌نگی هێناوه ببێته سه‌رۆكی لقه‌كان" كنێر عه‌بدوڵڵا واده‌ڵێت.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه:"له‌م كۆنگره‌یه‌دا 14 لق دیاریی كراون كه‌بریتین له‌لقی پارێزگاكان و ناوچه دابڕ‌ێنراوه‌كان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، بۆ هه‌ر لقێكیش 2 ئه‌ندام دیاریی كراوه"، سه‌باره‌ت به‌دیاریكردنی سكرتێری یه‌كێتییه‌كه‌ش وته‌بێژی كۆنگره‌كه وتی:" هێشتا سكرتێر هه‌ڵنه‌بژێردراوه، چونكه له‌یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته گشتییه‌كه‌دا هه‌ڵده‌بژردرێت كه ده‌سته‌كه ژماره‌یان 38 ئه‌ندامه".
رۆژانی 21 و 22 و 23-4-2025 له‌ژێر دروشمی ( ژن، خه‌بات ،ژیان) یه‌كێتی ژنانی كوردستان، به به‌شداری 244 ئه‌ندام، كۆنگره‌ی خۆی ئه‌نجامدا كه له‌دیداری یه‌كه‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا بڕیاری لێ درابوو، تێدا ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی هه‌ڵبژێردران.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

