خانمی یەكەم جەخت لەبەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و ژاپۆن دەكاتەوە
عیراق 10:09 PM - 2025-04-22
راگەیاندنی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق و باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی پێشوازیكرد لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق ئاكیرا ئیندۆ و وەفدی یاوەری .
لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا كە سارا لەتیف رەشید سەرۆكی رێكخراوی مناڵپارێزی كوردستان ئامادەی بوو ستایشی هەوڵەكانی كرد بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد جەختی لەسەر گرنگی بەهێزكردنی هاوكاری و هەماهەنگی لە بوارە رۆشنبیری و مرۆییەكاندا كردەوە بەشێوەیەك كە یارمەتیدەر بێت بۆ پاراستنی پەیوەندی و لێكنزیكبوونەوە لەنێوان گەلانی عیراق و ژاپۆن.
سەرۆكی رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان سارا لەتیف رەشید باسی له هەوڵەكان كرد له پێناو بەهێزكردنی سیستمی پاراستنی منداڵان و بنیاتنانی ژینگەیەك كه ژیانێكی ئارامیان بۆ دابین بكات.
لای خۆیەوە باڵیۆز ئاكیرا ئیندۆ پلانەكانی وڵاتەكەی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكان و هاریكاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات خستەروو بەتایبەتی لەبوارەكانی پەروەردە و كەرتە گرنگەكانی دیكەدا كە بەشێوەیەكی كاریگەر بەشداری دەكەن لەبەدیهێنانی ئامانجەكانی گەشەپێدان و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی وڵاتدا.
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا خانمی یەكەم و وەفدی ژاپۆنی سەردانی یەكێك لەبازاڕە بەناوبانگەكانی شاری سلێمانییان كرد كه گوزارشت له مێژووی كورد دەكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

