خۆڵبارین 500کەس رەوانەی نەخۆشخانە دەکات
عیراق 12:18 AM - 2025-04-15
ئەرشیف
خۆڵبارین
شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتووەتەوە، تەندروستی پارێزگای نەجەف رایدەگەیەنێت: "زیاتر لە 500 کەس بە هۆی خۆڵبارینەوە تووشی تەنگەنەفەسی قورس بوون و هێندراونەتە نەخۆشخانە".
عامر جابری وتەبێژی دەستەی کەشناسی عیراق ئاشکرای کرد، شەپۆلی خۆڵبارینەکەکە لە رۆژی دووشەممە 14/4ەوە دەستی پێکردووە و دەڵێت: "شەپۆلەکە لە سعودیەو باشووری عیراقەوە هەڵیکردووەو ماوەی بینینی بۆ کەمتر لە کیلۆمەترێک کەمکردووەتەوە".
شەپۆلەکەی بەچڕی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتووەتەوە و کەشناسی و کەرتی تەندروستی هۆشداری دەدەن بەهاووڵاتیان کە خۆیان بپارێزن.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی پارێزگای نەجەف رایدەگەیەنێت: "تائێستا زیاتر لە 500 کەس بەهۆی خۆڵبارینەوە تووشی هەناسە توندی و تەنگەنەفەسی بوون و خراونەتە ژێر چاودێری و چارەسەرەوە".
سەر چاوەکە پێشبینی کرد، ژمارەکە هەڵبکشێت و ئامادەکاریی تەندروستیی کراوەو هاووڵاتیانیشی ئاگادارکردەوە کە رێوشوێنی خۆپارێزی بگرنەبەر.
PUKMEDIA سەرچاوە.. ئاژانسی هەواڵی عیراقی
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

