سه‌رۆك بافڵ: لای ئێمه هه‌ڵه‌بجه هیوایه بۆ ئاینده‌مان
کوردستان 04:07 PM - 2025-04-14
PUKMEDIA
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكێ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكێ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌بۆنه‌ی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه پهیامێكگی بڵاوكردهوهو ریگه‌یاند:" هه‌ڵه‌بجه‌ییه سه‌ربه‌رزه‌كان شایه‌نی هه‌موو پاداشت و خزمه‌تكردنێكن و ئامۆژگاریی سه‌رۆك مام جه‌لاله كه هه‌رچیمان له‌ده‌ستبێت ده‌بێت بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی بكه‌ین".
ده‌قی په‌یامه‌كه...
ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژووییه، منیش هێنده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ییه سه‌ربه‌رزه‌كان دڵخۆشم، چونكه گه‌یشتین به یه‌كێك له‌و ئامانجانه‌ی چه‌ند ساڵێكه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین تاوه‌كو كه‌مێك له ئازاری كه‌سوكاره‌كانی خۆمان كه‌م بكه‌ینه‌وه.
له دڵه‌وه سوپاس و پێزانینی بێپایانم ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌كه‌م كه هه‌وڵیان بۆ به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه داوه و له رابردوودا په‌رۆشانه له هه‌وڵدابوون بۆ سه‌رخستنی ئه‌م بڕیاره مێژووییه.
به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه به‌بیرمان ده‌هێنێته‌وه كه هه‌موومان یه‌ك چاره‌نووس و مێژووی هاوبه‌شی پڕ له قوربانیدان و شانازیمان هه‌یه و ئومێدمان پێده‌خشێت كه به یه‌كگرتوویی و پێكه‌وه‌ییمان ده‌توانین خزمه‌تی زیاتری گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین.
هه‌ڵه‌بجه‌ییه سه‌ربه‌رزه‌كان شایه‌نی هه‌موو پاداشت و خزمه‌تكردنێكن، دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه چۆن له رابردوودا هه‌میشه له‌گه‌ڵتان بووین، ئێستاش به هه‌مان رۆحیه‌ته‌وه به‌رده‌وام ده‌بین و پارێزگاری له مافه‌كانتان ده‌كه‌ین.
لای ئێمه هه‌ڵه‌بجه هیوایه بۆ ئاینده‌مان، ئامۆژگاریی سه‌رۆك مام جه‌لاله كه هه‌رچیمان له‌ده‌ستبێت ده‌بێت بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی بكه‌ین و به‌پارێزگابوونیشی به‌رپرسیارێتیمان زیاتر ده‌كات، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه به دڵسۆزی و خه‌مخۆرییه‌وه وه‌ك یه‌ك تیم به پرۆژه و كاركردن خزمه‌تی خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ین.
هه‌ر شاد و سه‌ربه‌رزبن
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

