سەرۆكی یەكێتی و سەرۆكوەزیرانی عیراق لە سلێمانی كۆدەبنەوە

کوردستان 02:36 PM - 2025-04-13
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق ئەرشیف

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان عيراق

بڕیارە سەرۆكوەزیرانی عیراق سەردانی سلێمانی بكات و لەگەڵ سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كوبوونەوە ئەنجامبدەن.

سۆزان مەنسور وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بڕیارە رۆژی چوار شەممە 16-4-2025، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق سەردانی سلێمانی بكات و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونەوە ئەنجامبدەن".

"لەچوارچێوەی سەردانەكەیدا، پێدەچێت سەرۆكوەزیرانی عیراق  بەشداری دیداری سلێمانی بكات، كە لەلایەن زانكۆی ئەمریكی لە عیراق – سلێمانی (AUIS) رێكدەخرێت، هاوكات چاوەڕواندەكرێت لەگەڵ حزب و لایەنەكانی دیكەش كۆببێتەوە" سۆزان مەنسور وادەڵێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی 10-4-2025، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق لە بەغدا كۆبووەوە و باسیان لە دوایین پێشهات و رووداوەكانی عیراق و ناوچەكە كردو جەختیان لە دوورخستنەوەی وڵات لە گرژییەكان كردەوە.


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە