ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ داواكاری مامۆستایان كۆده‌بێته‌وه
عیراق 05:52 PM - 2025-04-09
PUKMEDIA
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ داواكاری مامۆستایان و كارمه‌ندانی په‌روه‌رده كۆده‌بێته‌وه، له‌كاتێكدا ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه خۆپیشاندانی مامۆستایان له‌به‌غداو شاره‌كانی باشووری عیراق بۆ باشكردنی ژیانیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه كۆپیه‌كی ده‌ست PUKMEDIA كه‌وتووه تێدا هاتووه: "بڕیاره رۆژی پێنج شه‌ممه 10-4-2025 كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌باره‌ی پرسی داواكاری مامۆستایان و كارمه‌ندانی په‌روه‌رده ئه‌نجامبدرێت و تێیدا داواكاری مامۆستایان گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت".
به‌پێی راگهیهنراوهكه،" كۆبوونه‌وه‌كه سه‌عات 1ی پاشنیوه‌ڕۆی سبه‌ی ئه‌نجامده‌درێت و بۆ ئه‌مه‌ش داوا له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه كراوه كه ئاماده‌ی كۆبوونهوهكهبن".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه مامۆستایان و كارمه‌ندانی په‌روه‌رده بۆ داواكردنی زیادكردنی مووچه و ده‌رماڵه‌كانیان و نوێكردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌كان كه شایسته‌ی خوێندن بێت، خۆپیشاندان له به‌غداو به‌شێكی زۆری پارێزگاكانی عیراق دهستیپێكردوهو به‌وهۆیه‌شه‌وه له‌چه‌ند شارێك گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان مامۆستایان و هێزه ئه‌منییه‌كان درووست بووه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

